لە وڵاتی پیرۆ، دینا بۆلورتێ بوو بە سەرۆک، لە شوێنی کاستیلۆ کە لەلایەن کۆنگرێسەوە لە کارەکەی دوورخرایەوە.
کۆنگرێسی پیرۆ دینا بۆلورتێ یاریدەدەری سەرۆکی وڵات وەکو سەرۆکی نوێ هەڵبژارد.
بەم شێوەیە بۆلورتێ بووە یەکەم سەرۆکی ئافرەت لە مێژووی وڵاتدا.
بۆلورتێ داوای "ئاگربەستی سیاسی" و دامەزراندنی حکومەتی "یەکێتی نیشتمانی" کرد و رایگەیاند، هەموو کەرتەکان بەشداری دەکەن لە دروستکردنی کابینەیەک کە "هەموو هێزە دیموکراسیەکان نوێنەرایەتیان تێدابێت."
بۆلورتێ دوای چەند کاتژمێرێک لە هەوڵی کۆنگرێس بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی یاسادانانی پێدرۆ کاستیلۆ، سوێندی یاسایی خوارد.
پێدرۆ کاستیلۆ سەرۆکی پێشووی پیرۆ کە بە هەڵوەشاندنەوەی کۆنگرێس باری نائاسایی ڕاگەیاند، دوای بڕیاری پەرلەمان بۆ لێپێچینەوە لە پۆستەکەی، دەستبەسەر کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی کینیا بەهۆی بارینی بارانی بەخۆڕ لافاو هەڵسا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا تاوەکو ئیستا ١٧٩ کەس گیانیان لە دەست داوە.
لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە ٧ فەلەستینیی دیکە شەهید بوون.
مارتین گریفیتس بەڕێوبەری باری لەناکاو و یاریدەدەری سکرتێری گشتیی بەرپرسی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، "داگیرکەریێکی زەوینی بۆ سەر رەفەح بە واتای ترۆما و مەرگی زیاتر دێت."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بە بۆنەی "١ی ئایار رۆژی کار و هاوپشتی" پەیامێکی بڵاو کردەوە.